27 کاتژمێر لە ئاسمان دەمێنێتەوە

قاسم سلێمانی بەم درۆنە زەبەلاحە کوژرا

964+

ژووری هەواڵ

بەهێزترین و گەورەترین و قورسترین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایە، کێشی 5 تۆنە و دەتوانێت موشەکێک هەڵبگرێت قورساییەکەی نزیک ببێتەوە لە 2 تۆن.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی (MQ-9 Reaper) لە بەرزی 15 کیلۆمەتر دەفڕێت و ئامانجەکانی بە وردی دیاری دەکات.

تیمێکی گەورە لەسەر زەوییەوە بەڕێوەی دەبەن و توانای هەیە 27 کاتژمێر لە ئاسماندا بمێنێتەوە.

تێچووی هەر دانەیەکی 30 ملیۆن دۆلارە، ئێستا سوپای ئەمریکا 300 دانەی لەم فرۆکەیە هەیە، ساڵی 2001 یەکەم فڕینی کردووەو ساڵی 2035 خانەنشین دەبێت.

ئەم درۆنە چەند جارێک لە هێرشەکانی سەر عێراقدا بەکارهاتووە، دیارترینیان کوژرانی قاسم سولەیمانی بوو.

پنتاگۆن: رەنگە درۆنەکان بۆ ئێمە نەبێت

پنتاگۆن: رەنگە درۆنەکان بۆ ئێمە نەبێت