کۆچبەریان لەناو بارهەڵگرێکدا ئەمدیوی کوردستان کردووە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی کۆچبەری نایاسایی راگەیاند

964+

شۆڕش قادری

لە سنووری سلێمانی بازرگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و شەش کەس بەتۆمەتی هاوکاریکردنی دەستگیر کران.

دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای بەدواداچوون و چاودێری ورد و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی بەقاچاغ هێنانە ناوەوەی هاوڵاتیانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان، بەبڕیاری دادوەرەی لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش، بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، توانیویانە شەوی 14.8.2025  بازرگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و شەش تۆمەتباری هاوکاریی دەستگیر بکەن”.

هەر لەو چالاکییەدا 14 کۆچبەری نایاسایی لەکاتی هێنانیان بۆ هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون کە لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 39 لەیاسای مانەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

لەنێوان کەرکوک و سلێمانی بازرگانیان بە مادەی هۆشبەر کر...

لەنێوان کەرکوک و سلێمانی بازرگانیان بە مادەی هۆشبەر کردووە

لە سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کە بە مۆڵەت لەماڵە...

لە سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کە بە مۆڵەت لەماڵەوە بوو هەڵات