دیمه‌نێ خانمێكى به‌شداربووى فێستڤاڵه‌كه‌ى پار ساڵ... وێنه: سه‌یرانگاى قه‌ره‌ناو.
سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت
سه‌یرانگایه‌كى ته‌قته‌ق فێستڤاڵێكی به‌روبومى خۆماڵى لێ ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له‌م مانگه فێستڤاڵێكی سێ رۆژه له سه‌یرانگاى قه‌ره‌ناوى خێرانى له قه‌زاى ته‌قته‌ق بكرێته‌وه، فێستڤاڵه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت بۆ به‌روبوومى خۆماڵى.
بێخاڵ محه‌مه‌د، سه‌رۆكى گروپی شاهان كه رێكخه‌رى فێستڤاڵه‌كه‌یه به 964ـى وت، رۆژانى 18، 19 و 20ـى ئه‌م مانگه فێستڤاڵه‌كه ده‌كرێته‌وه.
وتیشی “له فێستڤاڵه‌كه‌ى پار ساڵ هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك له هیچ به‌شداربووێك وه‌رنه‌گیراوه‌ن به‌ڵام ئه‌مساڵ بڕێكى كه‌میان لێوه‌رده‌گرێت بۆ خه‌رجییه‌كان فێستڤاڵ”.
ئه‌وانه‌ى به‌شدارى له فێستڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن به‌ته‌نیا جوتیارانى ته‌قته‌ق و كۆیه نین، به‌ڵكو به‌شداربوونیان له شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى، چه‌مچه‌ماڵ و له رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیش به‌شداربوویان له‌شاره‌كانى سنه و مه‌ریوان هه‌یه.
گروپی شاهان ماوه‌ى ساڵێكى به‌فه‌رمى دامه‌زراوه، توانیویه‌تى له‌م ماوه‌یه‌دا جگه له ته‌قته‌ق فێستڤاڵ له سلێمانى و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵیش بكاته‌وه.
سه‌یرانگاى قه‌ره‌ناوى خێزانى له فه‌یسبووكه‌كه‌ى داواى له جوتیاران و ده‌ست ره‌نگینه‌كان به‌به‌رهه‌می خۆماڵى خۆیان ده‌كات به‌شدارى فێستڤاڵه‌كه بكه‌ن و ده‌شڵێت “ئامانج لەم فێستڤاڵه ناساندنی شوێنەکە و بەبازاڕکردنی تەواوی ئەو بابەتانەیە کە لەلایەن فرۆشیارانەوە نمایش دەکرێن وخواستی گەشتیاران و خەڵکی ناوخۆی لەسەرە بە هەرزانترین نرخ”.