جەلیل زەنگەنە نهێنییەکە ئاشکرا دەکات
“چوارەم و پێنجەمی گەردەلول نەکرێت نوقسانە”
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
هەمووان لە چاوەڕوانی وەرزی چوارەمی گەردەلولن و جەلیل زەنگەنەش دەڵێت، هەموو شتێکم ئامادەیە و لە سەرەوە رێگا نەدەن بیکەین و یەکلامان ناکەنەوە و لەم شارە دەرمان دەکەن.
جەلیل زەنگەنە و بەکر رەشید و مەریوان ئیبراهیم عەشقی خاک و نیشتمان کۆیۆکردوونەتەوە لە چایخانەی شەعبی سلێمانی و بۆ مایکی 964 دەردەدڵ دەکەن و دەربارەی گەردەلولیش جەلیل زەنگەنە دەڵێت، وەرزی چوارەم و پێنجەم ئامادەیە و تەواو نەکرێت نوقسانە، بەڵام لە سەرەوە نایەڵن بیکەین، بە هەموو پێشنیارەکانیش رازی بووین، بە زۆر پاڵمان پێوەدەنێن و ئەگەر ناهێڵن گەردەلول بکەین بڵێن نایکەین و تەواو، لایەنێکی تر دەیکات.
جەلیل زەنگەنە و بەکر رەشیدە هەر لە گەردەلول و تەواو نەبوونی دڵ پڕ نین، بەڵکو لە وەستانی کاری هونەری لەو شارە پڕن و دەشڵێن، بێ هونەر ژیان نییە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح