جەلیل زەنگەنە کارێکی جیاواز لە گەردەلولی بەدەستەوەیە
+964
لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی بەشی نوێی گەردەلوولن کە پێشتر سێ بەشی لێدەرچووە، جەلیل زەنگەنەی دەرهێنەر بە جدی کار لەسەر درامایەک دەکات کە ژانەرەکەی دوورە لە گەردەلوول باسی خۆشەویستی دەکات.
دراما نوێیەکەی زەنگەنە بە ناوی ساتێک بۆ خۆشەویستییە وەک خۆی دەڵێت لە نیوەشەودا ئیلهامی بۆ هاتووە.
جەلیل زەنگەنە، گەردەلوول پشتگوێ ناخات و دوای تەواوبوونی کارەکانی بەشی چوارەم و پێنجەمی دراماکە، ئینجا دەست دەکات بە وێنەگرتنی دراما نوێیەکەی.