دامەزرێنەری پێوەری زیرەکی کارەبای ماڵەکانتان مرد
میدیازان- كوردستان ئەحمەد-هەولێر
نۆئیل مۆریس ئەو كەسەی راوێژكاری دامەزراندنی پێوەری زیرەكی كارەبای هەرێمی كوردستان بوو كۆچیدوای كرد
ئێوارەی رۆژی یەك شەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ نۆئیل مرۆس راوێژكاری پێشكەوتووی بەڕیتانی و پسپۆڕی تایبەتی گرێبەست و ژمێریاری لە عێراق و كوردستان و بەڕیتانیا بە نەخۆشی كۆچی دوای كرد.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوای نۆئیل مۆریسەوە پرسەنامەیەكی بڵاو كردوەتەوە و دەڵێت:’نۆئیل مۆریس رۆڵێكی گەورەی بینیوە لە دروستكردن و دامەزراندنی سیتمی پێوەری زیرەك لە هەرێمی كوردستان داو بەداخەوەین بۆ گیانلەدەستدانی’.
نۆئیل مۆریس، پرۆفیسۆری تایبەتی بواری گرێبەست و ژمێریارییە خەڵكی بەریتانیایە و دانیشتووی لەندەنە خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە، ئێوارەی ئەمرۆ یەك شەممە بە نەخۆشی كۆچی دوای كرد