دیمەنی سلێمانی _ وێنە: 964
تاقی دەکەنەوە
کارەبا سلێمانی و دەوروبەری دەخرێتە ژێر فشارەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەی فشار بۆ تێست کردنی کارەبا 24 کاتژمێرییەکەی سلێمانی و دەرەوەی 24 کاتژمێری ئەنجام دەدات، ئەو تاقیکردنەوەیە، ناو سلێمانی و دەرەوەی سلێمانی دەگرێتەوە.
رۆژانی 10 و 11.9.2025، تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدرێ.
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی دەڵێ، هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی، ئەم تاقیکردنەوەیە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی رووناکی دەگرێتەوە.
ئەم تاقیکردنەوەیە، رێکارێکی رۆتینیە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت، لەلایەن وەزارەتی کارەبا، دەشڵێت، ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە لە ماوەی دوو رۆژی تاقیکردنەوە کە تێیدا هاوڵاتییان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.
وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.
پێشتر، تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنوری قەزای چوارتا و ناحییەکانی سیتەک و زەلان و باسنێ و گوندەکانی دەوربەری و قەزای ماوەت و ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەوربەریان كارەباكەیان بووە، 24 كاتژمێری.
ئەوە لە کاتێکدا، لە قۆناغی یەکەم کارەبای قەزای قەرەداغ و گوندەكانی دەروبەری و ناحیەی عەربەت و گوندەكانی دەوروبەری ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوروبەری كارەبایان کرا بە 24 کاتژمێری.