میوە زەرەرمەندى سەرەکییە

تەرزەى بەهار و وشکەساڵى هاوین باڵەکایەتى بێ بەرهەم کرد

964+

ئاکام غەفور-سۆران

لە بەهار تەرزە و لە هاوین بێ ئاوی و گەرما و وشکەساڵی گورزێکی گەورەی لە جوتیارانی باڵەکایەتی داوە، بەشێوەیەک هەرچی بەروبومی کشتوکاڵی سنوورەکەیە خەریکە لەناو دەچێت و دەبێتە ساڵێکى بێ بەرهەم بۆ جوتیاران.

ساڵانە باڵەکایەتی خاوەنی بەرهەمێکی باشی، (ترێ، گوێز ، خۆخ،  قەیسی، چواڵا،  سماق، هەنار،  هەرمێ، هەنجیر و هەڵوژە)یە.

ئەیوب رەشدوری، جوتیارێکی دیاری باڵەکایەتیە و بۆ 964 وتی،”بەگشتی هەموو بەرووبومێک کەمیکردوە، هەرچی بەری دارەکانە لەگەڵ سەرما و گەرما هەڵوەرا و نەما،30 ساڵە کەشوهەوا و بەرهەمی جوتیاران بەم شيوەیە خراپ نەبووە”.

وەک باسی دەکات، جگە لەوەی ئەمساڵ بێ بەرهەمن، کاریگەری بۆ ساڵانی داهاتووش دەبێت لەسەر دار و بەرهەمەکەشی.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران، ساڵی رابردوو بەرهەمی گوێز لە سنورەکە نزیکەی دوو هەزار تۆن بووە، هەرچی ترێیە نزیکەی 750 تۆن بەرهەمی بووە، خۆخ و قەیسیش نزیکەی 800 تۆن بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەرزە جوتیارانی سۆرانی بێ بەروبووم کرد

تەرزە جوتیارانی سۆرانی بێ بەروبووم کرد