بەریوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولیر بۆ 964

بەغدا چاوەڕێی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی كوردستانه و رەوانەی ئەوروپا و كەنداویش دەكرێت

964+

محەمەد فاتیح

لەگەڵ پڕكردنەوەی سەبەتەی خۆراكی ناوخۆیی، هەرێمی كوردستان بەرهەمی كشتوكاڵی رەوانەی عێراق و وڵاتانی دەرەوەش دەكات، رێگریش دەكات لە هاوردەكردنی هەندێك لە بەرهەمەكان.

هێمن سەید موراد، بەریوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولیر، باسی لە بەرهەمە خۆماڵییەكانی بۆ 964 كرد و دەڵێت، لەئێستادا ئێمە لەوەرزی پێگەیەشتنی بەرهەمی ناوخۆییداین و پێداویستی ناوخۆییمان بەتەواوەتی دابین كردووە و بەشێكیشیان رەوانەی دەرەوە دەكەین.

باسی لەوەشكرد، رێگری دەكەین لە هاوردەكردنی هێلكە و مریشك و ئەو سەوزە و میوانەی لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی لە شاری هەولێر بەرهەم دەهێنرین و پێداویستی ناوخۆ پڕدەكاتەوە  و بەشێك لەو سەوزە و میوانە بە سەرتاپای ساڵ هاوردەكردنیان قەدەغەیە، چونكە بەردەوام لەناوخۆی كوردستان بەرهەم دەهێنرێن و ئەو بەروبوومەی كە لە كوردستان بەرهەم دەهێنرێن سەبەتەی خۆراكی ناوخۆیی پڕدەكاتەوە.

وەك لە قسەكانی هێمن سەید موراد هاتووه:

-ئێمە تەواوی ئاسانكاریمان بۆ جووتیاران كردووە بۆ هەناردەكردنی بەرهەمە خۆماڵییەكانی كوردستان.

-رۆژانە تەواوی ئەو سەوزە و میوانەی لە كوردستان بەرهەم دەهێنرێن رەوانەی شارەكانی عێراقی دەكەین وەك بەغدا و كەركوك و كەربەلا و نەجەف و هەموو ئەو شارانە چاوەڕوانی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

-هەروەها سامانی پەلەوەریمان بۆ ناوخۆی عێراق رەوانە دەكرێت.

-بەشێك لە بەرهەمەكانمان بۆ وڵاتان رەوانە دەكرێت، بۆ وڵاتانی كەنداو و كیشوەری ئەوروپا  وەك پەتاتە و هەنگوین و هەنار و سێو و سماق.

ئاوە تەماتەی هەریر هه‌ناردەی دەرەوە دەکرێت

ئاوە تەماتەی هەریر هه‌ناردەی دەرەوە دەکرێت

بازاڕی بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران گەرمە

بازاڕی بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران گەرمە