گرافیک؛ 964+
لانیكه‌م له حه‌وت وڵاته‌وه ده‌هێندرێن
ئه‌مساڵ رۆژانه نزیكه‌ى 500 ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێمی كوردستان كراوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پیچی ئامارێكی فه‌رمى كه 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بازرگانى هه‌رێم ده‌ستیكه‌وتووه، له‌ماوه‌ى هه‌شت مانگى ئه‌مساڵدا رۆژانه نزیكه‌ى 500 ئۆتۆمبێل له‌ده‌روه هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه.
ئاماره‌كه له‌لایه‌ن نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم به 964ـى داوه و پێشبینیش ده‌كات تاوه‌كو ئه‌م چوار مانگه‌ى ساڵى نوێش تێده‌په‌ڕێت له‌و زیاتر له‌و ژماره‌یه ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێم بكرێت.
شێخ کامیل ده‌ڵێت، لە هەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 114 هەزار ئۆتۆمبێل لە دەروازە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ته‌نیا له هه‌شتى مانگى ئه‌مساڵدا زیاتر لە 500 مۆڵەتی بازرگانی دراون بەو كۆمپانیایانەی كه ئۆتۆمبێل هاوردەى هه‌رێمى كوردستان دەكەن.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێن، ته‌نیا هی وڵاتێك نین، به‌ڵكو لانیكه‌م له حه‌وت وڵاته‌وه ده‌هێندرێن ئەوانیش ئەمریكا، فه‌ڕەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، چین، ژاپۆن و كۆریا.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بازرگانى هه‌رێمی وه‌رگرتووه، ساڵى 2023 به‌شێوه‌یه‌كی گشتى 122 هه‌زار ئۆتۆمبێلیش هاوردە كرابوو، لە ساڵی 2024 دا رێژەكە گەیشتە 172 هەزار ئۆتۆمبێل و زیادكردووه، ئه‌مساڵیش به‌قسه‌ى نه‌وزاد شێخ كامیل ئه‌م 114 هه‌زاره‌ى له مانوه هه‌شت مانگدا هاورده كراوه له‌ماوه‌ى چوار مانگى داهاتووى ئه‌مساڵیشدا ژكاره‌كه زیاتر ده‌بێت و پێشبینی ده‌كات، ئه‌مساڵ به‌راورد به دوو ساڵى رابردوو زۆرترین ژماره‌ى ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێم بكرێت.