دوو ژن له‌هه‌ولێر قاسه‌یەكیان دزیبوو
شه‌ش تاكسیان گۆڕى تا ده‌ستگیر نه‌كرێن به‌ڵام لەبەردەستی ئاسایش نەجاتیان نەبوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ولێر دوو ژن ده‌چنه ناو ماڵێك، قاسه‌ی ماڵه‌كه ده‌دزن و بۆئه‌وه‌ى رزگاریان بێت و كه‌س پێی نه‌زانێت چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی تاكسی ده‌گۆڕن، به‌ڵام دواجار ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیریان ده‌كات.
ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوو تۆمەتباری ژنیان دەستگیر کرد بەناوەکانی (س، ب، ش) و (ژ، ع، د) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، تۆمەتباران هەڵساون به چاودێریکردنی چەند ماڵێک و یەکێک لە ماڵەکان لە ماڵەوە نەبون، چونەتە ژورەوە و (قاصە)یەکیان دزیوە، کە بڕێکی زۆر دراوی عێراقی و دۆلاری تێدابووە، لە کاتی گواستنەوەی قاصەکە، بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن و خۆیان شوێن‌بزر بکەن زیاتر لە شه‌ش ئۆتۆمبێلی تەکسیان گۆڕێوە.
ئاسایش، سوپاسی هاوڵاتیان دەکات کە هەمیشە هاوکاریانن لە پێدانی زانیاری.