کارمەندە دانەمەزراوەکان دەنێرنە بەسرە و پارێزگاکانی دیکە 

سلێمانی دەبێت بە فریادڕەسی کەرتی تەندروستیی عێراق

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

کارمەند و پەرستار و پزیشکێکی زۆری دانەمەزراو هەیە لە سلێمانی و ئێستا نەخۆشخانەکانی عێراق پێویستیان بەوانەیە و دەیانێرنە ئەوێ، بە تایبەت بەسرە، ئەمەش بە ویستی خۆیان و بە موچە و خزمەتی باشەوە.

هاوژین عوسمان سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی لقی سلێمانی بۆ 964 وتی، ئێستا نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە بەسرە دروست دەکرێت و زۆر گەورەیە، بۆیە داوایان لە سلێمانی کردووە کارمەندی تەندروستیان بۆ بنێرن تا 200 کەس.

وتیشی، ئەمە هەلێکی باشە بۆ دانەمەزراوانی ئەو کەرتە بچنە ئەو پارێزگایانەی دیکەی عێراق و بە موچەی باش و شوێنی مانەوە و هاتوچۆکردن خزمەت دەکرێن.

ئەوان پلانیان هەیە نەک بۆ عێراق بگرە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەوروپا و بەریتانیاش کارمەندی تەندروستی بنێرن و هەر چاوەرێی دەستی حکومەت نەکەن، کە دایانبمەزرێنێت.

ئێستا ئەو کەسانەی خوازیارن بڕۆنە بەسرە دەتوانن سیڤیەکانیان ببنە سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی لقی سلێمانی.

پێداجوونەوە: توانا نەقی

تەندروستی هەڵەبجە بوو بە خاوەنی دوو ئەمبوڵانس

تەندروستی هەڵەبجە بوو بە خاوەنی دوو ئەمبوڵانس