پۆلیس سوپاسی ئاسایشی كرد
دوو راوچی له گه‌رمیان به “سه‌مینۆف”ه‌وه ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان ده‌ستگیركردنى دوو سه‌رپێچیكارى راگه‌یاند كه خه‌ریكی راوكردن بوون و چه‌كێكی سه‌مینۆفیشیان لێ گیراوه.
سه‌مینۆف، جۆره چه‌كێكى دروستكراوى رووسیایه، له ساڵانى هه‌شتاكان له هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووته‌وه، پێشتر له سه‌رده‌مى شاخدا به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا، به‌ڵام زۆرترین به‌كارهێنانى ئه‌م چه‌كه له لایه‌ن شوان و راوچییه‌كانه‌وه بووه.
مەفرەزەیەکی یاریدەدەرێتی ئاسایشی مەیدان هەستان بە دەستگیرکردنی دوو سه‌رپێچیكاره‌كه کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاتڕۆڵ وچەکێکیی جۆرى سەمینۆف و دوو دووربینیشیان پێ‌بوو، كه بۆ مه‌بەستی راوکردن بەکاریان هێناوە.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئەم دوو تۆمەتبارە پێشینەی راوکردنیان هەبووە، رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین کراون و له‌وێش دراونه‌ته دادگا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لە ئێستادا ڕاگیراون.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان سوپاسی تیمه‌كانى یاریدەدەرێتی ئاسایشی مەیدان دەکات کە هەمیشە هاوکاری ئه‌وانن لە کار‌و چالاکیەکاندا.