چیرۆکى ئەو قوتابییەى تاقیکردنەوەکەى فەوتا

پار ماڵیان سوتا و ئەمساڵ لە قادرمە بەربووەوە

964+

میلاد جەلال

نیان نەوزاد، قوتابییەکى پۆلی 12ـى ئامادەییە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی کەلار، ئەمڕۆ رۆشتۆتە قوتابخانەکەی بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فیزیا، بەڵام لەپلیکانەی قوتابخانەکە کەوتووەتە خوارە و لەبری تاقیکردنەوە بردیان بۆ نەخۆشخانە، ساڵى پاریش بەهۆى سووتانى ماڵەکەیان، ئەو قوتابییە لە تاقیکردنەوە بێبەش بوو.

نەوزاد حەبیب، باوکی ئەو کچە خوێندکارەیە بە 964ى وت،”ساڵی پار لەکاتی تاقیکردنەوە ماڵیان سوتا نەیتوانی تاقیکردنەوەکەی بکات، ئەمساڵ تەنیا تاقیکردنەوەی فیزیای ھەبوو، بەڵام ئەمڕۆش ئاوای لێھات و نەیتوانی دیسان تاقیکردنەوە بکات”.

“داواکارین لە وەزیری پەروەردە باردۆخی کچەکەمان لەبەرچاو بگرێت و بتوانن بەجۆرێک ھاوکاری بن تا رەنج و ماندوبونی بەفیڕۆ نەچێت”، باوکى ئەو قوتابییە وا دەڵێت.

بەوتەى عەدالەت لەتیف، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار کە بۆ 964 قسەى کردووە، زۆر هەوڵیاندا کە تاقیکردنەوەکەى ئەنجام بدات، بەڵام دۆخەکەى رێگەى پێنەدا.

وەک باسى دەکات، لە هەوڵدان بۆ ئەوەى کارئاسانى بۆ بکرێت و بەهەر شێوەیەک بێت بتوانن یاسا و رێنماییەکان بیگرێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

قوتابیانى پۆلى 9 و 12 راستەوخۆ دەچنە تاقیکردنەوەى وزارى

قوتابیانى پۆلى 9 و 12 راستەوخۆ دەچنە تاقیکردنەوەى وزارى