هێرشکردنە سەر بنکەیەکى پۆلیس لە تورکیا
گەنجێکى 16 ساڵ
دوو پۆلیس کوژران؛ لە تورکیا هێرشکرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس
وریا فەتاح
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ بە چەک هێرشی کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری ئیزمیری تورکیا، لە ئەنجامدا دوو پۆلیس کوژران و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، هێرشەکە کراوەتە سەر بنکەی پۆلیسی “ساڵح ئیشگۆرەن” لە ناوچەی باڵچۆڤای ئیزمیر.
بەهۆی هێرشەکەوە، هەریەک لە بەڕێوەبەری پۆلیس موحسین ئایدەمیر و ئەفسەری پۆلیس حەسەن ئاکن، کوژراون و ئەفسەرێکی دیکەی پۆلیس بەناوی عومەر ئەمیلا بە سەختی برینداربووە.
لێکۆڵینەوە لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامە و تا ئێستا نازانرێت هۆکاری هێرشەکە چی بووە و ئایا پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەیە یان نا.