بەرز بووەتەوە
نرخى نەوت 66 دۆلارى تێپەڕاند
964+
وریا فەتاح
لەگەڵ دەستپێکى هەفتەیەکى نوێ بۆ بازاڕى نەوت، بەڵام نرخەکەى گۆڕانکارییەکى گەورەى بەخۆیەوە نەبینیوە، هەرچەندە کەمێک بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و 0.78% سەنت لە نرخەکەى بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 62 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەرێژەی 0.71% بەرز بووە.
هەفتەی رابردوو و بەهۆی ئەگەرى دروستبوونى شەڕێکى تر لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جموجۆڵەکان، نرخى نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەڵام چەند رۆژێکە سەربەرەوخوار بووەتەوە و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی