هيشك و برینگ بووه‌

ئاژانسی ناسا نوێترین وێنه‌ى دەریاچەی ورمێى بڵاوكرده‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی نوێترین وێنه‌ ده‌ریاچه‌ى ورمێ له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، كه‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى ناسا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ده‌ریاچه‌كه‌ بە تەواوی وشک بووه‌.

رۆژنامه‌ى ئیتڵاعاتى ئێرانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وێنه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تى، گەوهەرە شینەکەی باکووری رۆژئاوای ئێران بە تەواوی وشکبووەتەوە و هیچ شوێنەواری دەریاچەکە لە وێنە ئاسمانییەکەدا نابینرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌مه زۆر دوور نه‌بوو، چونکه له سه‌ره‌تای هاویندا به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی ژینگه هۆشدارییان دابوو له‌سه‌ر وشکبوونی ته‌واوی ده‌ریاچه‌كه‌ تا کۆتایی هاوین.

دەریاچەی ورمێ، یەکەم دەریاچەی سوێری ئێران و شەشەم گەورەترین دەریاچەی سوێری سەر رووی زەوی بوو، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ میدیاكانى ئێران له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، لە بەهاری ئەمساڵ رووبەرەكەی بۆ کەمتر لە 10%ـی کەمبوەتەوە و قوڵترین خاڵی ده‌ریاچه‌كه‌ش ناگەیشتە دوو مەتر، له‌ كاتێكدا پێش 30 ساڵ، رووبەرەكەی پێنج هەزار و 200 کیلۆمەتری چوار گۆشە بوو و قوڵترین خاڵیشی 16 مەتر بووە.

له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى وشكبوونیشی باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ جگه‌ له‌ هۆكاری وشکەساڵیی، هه‌مانكات لێدانی بێبەرنامەی بیره‌كانى ئاو، بە تەواوەتی وشکی كردووه‌.

دەریاچەی ورمێ هەناسەی لێبڕا

دەریاچەی ورمێ هەناسەی لێبڕا