کاری تێدا دەکرێت
سایدی هاتنی شەقامی فڕۆکەخانەی هەولێر بەکارمەهێنن
964+
دەشتی عارف – هەولێر
بۆ شۆفێران ئاگاداربن سایدی هاتنی شەقامی فڕۆکەخانەی هەولێر بەکارمەهێنن، چونکە داخراوە و کاری تێدا دەکرێت و جارێ دیاریش نییە کەی دەکرێتەوە.
10 رۆژ زیاترە کار کردن لە شەقامە سەرەکییەکانی هەولێر بۆ پرۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای گه‌یاندنی ئاو دەستیپێکردووە و ئه‌مڕۆش سایدی هاتن له شه‌قامی فرۆكه‌خانه له چوار ریانی سه‌ربه‌ستی به‌هۆی كاركردنه‌وه داخرا.
شه‌قامه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان شه‌قامی 100 مه‌تری و 60 مه‌تریەوە و پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی ئێمپایه‌ر و دریم سیتیشی له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش لۆدێكی زۆری بۆ شۆفێران دروستكردووه و ده‌بێت شه‌قامی جێگره‌وه‌ی رەمزی نایف بەکاربهێنن بۆ گه‌یشتن به‌و شوێنانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت.
پێشتر حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، کە بڕی 480 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای گه‌یاندنی ئاو ته‌رخانكراوه، له ماوه‌ى كه‌متر له 550 رۆژ جێبەجێ دەکرێت و به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به رێژه‌ى 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر