پزیشك چاره‌سه‌رى ئاسكه‌كه‌ى كرد
له گه‌رمیان به دواى سه‌رپێچیكارێكدا ده‌گه‌ڕێن ئاسكێكی بریندار كردووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌واڵ درایه پۆلیسی دارستانى گەرمیان كه ئاسكێك به بریندارى له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ى رزگارى كه‌وتووه، ئه‌وانیش مه‌فره‌زه‌یه‌كیان بۆ ناردن و ئاسكهكهیان گه‌یانده لاى پزیشكی تایبه‌ت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە له‌لایه‌ن شوانێكی گوندى سهركهلى مارف ئاگادار كرونهتهوه به بوونى ئه‌م ئاسكه، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی تیلەکۆ رۆیشتن بۆ گوندی ناوبراو و ئاسکە بریندارەکەیان هێنا بۆ چارەسەرکردن و لەلایەن پزیشکەوە چارەسەری پێویستی بۆ کراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بە بڕیاڕی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ برینداركردنى ئه‌م ئاسكه کراوەتەوە و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیان به گه‌ڕان كردووه بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و سهرپێچیكارهى كه ئاسكه‌كه‌ى بریندار كردووه.
ئێستا ئاسکەکە لە بنکەی تیلەکۆیە لەلایەن کارمەندانی بنکەوە خزمەت دەکرێت تاوەکو به‌باشی چاک دەبێتەوە.