پێویستى به 11 ده‌فته‌ره
خۆبه‌خشانى هه‌ریر هاوكارى بۆ هاوڵاتیه‌ك كۆده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ى دڵى له‌كار نه‌كه‌وێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى هه‌ریر ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش له‌خه‌مى خه‌ڵكه كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار و نه‌خۆشه‌كاندان، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ن گرفت و كێشه‌ى خێزانه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌تا سندوقێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكاری بۆ هاوڵاتییه‌ك داناوه، كه دڵی به رێژه‌ى 20% كارده‌كات و خه‌ریكه له لێدان بكه‌وێت.
خۆبه‌خشه‌كان له رێكخراوى (هه‌ریری من) بۆ كارى مرۆیین، كەریم برایم مەرزانی، سەرۆكی رێكخراوه‌كه به 964ـى وت ئه‌م هاوڵاتییه پێویستى به 11 ده‌فته‌ر دۆلاره بۆ ئه‌وه‌ى له وڵاتى هندستان چاره‌سه‌رى كێشه‌ى دڵى بۆ بكرێت.
وتیشی “كه‌سوكار و نزیكه‌كانى نیوه‌ى ئه‌م پاره‌یه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه، وئێمه‌ش له‌رێگه‌ى ئه‌م سندوقه‌وه ده‌مانه‌وێت نیوه‌كه‌ى دیكه‌ى بۆ كۆبكه‌ینه‌وه”.
هاوڵاتییه‌كه ناوى هادی بناوی، دانیشتوی ناحیەی باسرمە، تەمەنی 55 ساڵە، پیشه پێشمه‌رگه و خاوه‌ن چوار منداڵه.
رێكخراوى هه‌ریر من، بۆ ئەم کەمپینەیان کە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت سندوقیان له‌ناو بازاڕى هه‌ریر، باتاس، باسرمە، گوندەکان و شەقڵاوە و کۆڕێ داناوە و داواش لە بۆ ئه‌م هاوڵاتییه داناوه و داواش له خێردۆستان و خەڵکی ئیماندار‌و مرۆڤدۆستانی تەواوی کوردستان ده‌كه‌ن، هاوکار بن لە رزگارکردنی ژیانی ئه‌م هاوڵاتییه.
بۆ گەیاندنی هاوکاریەکان، ئه‌م ژمارانه داندراون:
07504375658
07504952752
07830615959
07824452752
Fastpay:07504375658
FIB:07504952752