حاجی ئۆمەران
منداڵێکی ساوا لە حەوزێکی ئاو خنکا
+964
ئاکام غەفور-سۆران
منداڵێکی تەمەن نزیک یەک ساڵان لە حاجی ئۆمەران درەنگانی شەوی رابردوو کەوتە حەوزێکی ئاوەوە و خنکا.
ئومێد رەسوڵ، بەرپرسی بنکەی تەندروستیی حاجی ئۆمەران، بە 964ـی وت، “نزیک کاتژمێر 12ـی شەوی رابردوو منداڵەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە، کە دڵی هەر لێی دەدا و لە ژیاندا مابوو، ئەوەی پێویست بێت بۆمان کرد، بەڵام لە کاتی گواستنەوە بۆ سۆران منداڵەکە گیانی لەدەست دا”.
وتیشی، ماڵەکە خەڵکی حاجی ئۆمەرانن، بێ ئاگا بوونە لەوەی منداڵەکە کەوتووەتە ناو حەوزی ئاوەوە، لە دوای ئەوەی بەدوایدا گەڕاون لەوێدا دۆزیویانەتەوە.
ئەمساڵ ئەوە نۆیەمین حاڵەتی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ گەنجێك لە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات خنكا، هەروەها كەسێكی دیكەش خەریك بوو لە ئاوی تەقتەق بخنكێ، بەڵام زانا، كە غەواسێكی ناسراوە، بەفریای كەوت و رزگاری كرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
له هه‌شت مانگى ئه‌مساڵدا 53 هاوڵاتى له هه‌رێمى كوردستان خنكاون
خنكان
17 مانگ له‌مه‌وبه‌ر خنكابوو
سبه‌ینی ته‌رمى گه‌نجه خنكاوهكهى سه‌ركه‌پكان له ئیتالیاوه ده‌گاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولیر
كەورگۆسک
شەش هاوڵاتی لە مردن رزگار كران
برای یه‌كتر بوون
له گوندێكی گه‌رمیان دوو منداڵ له‌ناو بیرێكی ئاودا خنكان
تەنیا بەشی دوو هەفتە ئاوی خواردنەوەیان ماوه
تاران خه‌ریكه له بێ ئاوى ده‌خنكێت و زه‌نگى مه‌ترسی لێدا
فەرەنسا