زیانی گیانی نەبووە

سەمونخانەیەک لە گەڕەکی ئەردەوانی زاخۆ سووتا

شۆڕش قادری

بەم بەرەبەیانییە و لەکاتی گەرمکردنی تەنورەکەیان، سەمونخانەیەک لە زاخۆ سووتا و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ، کاتژمێر 6:45 خولەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 6.9.2025 ئاگادار کراونەتەوە کە سەمونخانەیەک لە گەڕەکی ئەردەوان ئاگریگرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ تیمێکیان چووەتە شوێنەکە و دوای چەند خولەکێک ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

جگە لە زیانی ماددی، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکەش نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.