دیمەنی كاولبوونی ناوچەیەكی ئەفغانستان بەهۆی بوومەلەرزە. فۆتۆ: ئاژانسەكان
پێنجەمە لە چەند رۆژێكدا
بوومەلەرزەیەكی دیكە ئەفغانستانی هەژاند
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بوومەلەرزەیەكی دیكە ئەفغانستانی هەژاند، ئەمەش دوای چەند رۆژێك دێ لەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی، كە رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی هەژاند.
دەستەی رووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریكا رایگەیاند، بوومەلەرزەكە، كە ئەم بەرەبەیانییە بووە، گوڕەكەی 5.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، لە هەرێمی كۆنار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان بە قووڵی 10 كیلۆمەتر روویداوە، تا ئێستاش هیچ باسێك لە بارەی بریندار و كوژراو و زەرەر و زیانەكان نییە.
ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان لەو چەند رۆژەی رابردوو چوار بوومەلەرزەی دیكەشی بەخۆیەوەبینی، ئەمەی ئەمڕۆیان پێنجەم بوو.
تا ئێستا لە بوومەلەرزەكانی پێشوو، بە لای كەمەوە دوو هەزار و 200 كەس گیانیان لەدەستداوە و بە هەزارانیش بریندارن.