لە قەزای شێخان
مینی پاسێکی یاریزانانی گوندی دوریشان تووشی روداوی هاتوچۆ بوو
964+
هێڤی دێوالی-دهۆک
مینی پاسێکی یاریزانانی تۆپی پێ لەسەر رێگای ناحیەی کەلەکچی بۆ گوندی دوریشان، بەهۆی خێرای زیادەوە، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێری 964 سەرجەم یاریزانەکان سەلامەتن.
دڵشاد محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی قەزای شێخان بە964ـی وت، هیچ راستیەک بۆ ئەو دەنگۆییە نییە کە گوایە مینی پاسێک وەرگەڕاوە، تەنیا مینی پاسێکی یاریزانان لەسەر رێگەی کەلەکچی لە شەقامەکە دەرچووە و لایەکی مینی پاسەکە کەوتووەتە چاڵێکی قووڵەوە و دوای 10 خولەک لە چاڵەکەدا دەرهێنراوە.
یاریزانەکان سەر بە تیپی تۆپی پێی گوندی دوریشان بوون، وتەبێژی قەزای شێخان وتیشی، سەرجەم یاریزانەکان و شوفێرەکە سەلامەتن و تەنیا زیانی ماددی بە مینی پاسەکە کەوتوو.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح