له زۆربه‌ى پارێزگا و ئیداره‌كاندا هه‌یه
تیمێكی وەڵامدانەوەی خێرا لە قه‌زاى شەقڵاوە دروستده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایه‌تی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر كه به JCC ناسراوه، كار له‌سه‌ر دروستكردنى تیمێكیان له قه‌زاى شه‌قڵاوه ده‌كات بۆ ئه‌م ملبه‌ستشه له‌گه‌ڵ قامقامى قه‌زاكه دانیشتن و وورده‌كارییه‌كانیان باس كرد.
تیمێكی وەڵامدانەوەی خێرا، ئه‌و تیمه ده‌ستوبرده‌یه كه بۆ هه‌ر پێشهات و رووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوى سروشتى ئاماده‌ییان هه‌یه و كاریان پاراستنى گیانى مرۆڤه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانه و سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانە.
به‌پێی دوایین ئامارى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، تاوه‌كو ئێستا حەوت تیمى هاوشێوه لە هەرێمی کوردستان دامەزراون، ئه‌وانیش لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، گەرمیان و زاخۆ.
JCC هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه كه ئەندازیار ناز جلال ، بەڕێوەبەره‌كه‌یان سەردانی قایمقامییەتی قەزای شەقڵاوەیان کرد لەگه‌ڵ قایمقام، سەبارەت بە پێکهێنانی تیمی وەڵامدانەوەی خێرای دووەمی پارێزگای هەولێر، قسه و گفتوگۆیان كردووه.
باس له‌وه‌شكراوه، بڕیارە لە قەزای شەقڵاوە ئەو تیمە پێک‌بێت، باسیان لەو وردەکاریانە کردووه بۆ دروستکردنی تیمەكه، بەپێی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.