17 رۆژه له گردبوونه‌وه به‌رده‌وامن
بۆ جارى سێیه‌م ده‌رچووه ناڕازییه‌كان رێگاى سه‌ره‌كى كه‌لار بۆ خانه‌قینیان داخست
964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
17 رۆژه گردبوونه‌وه‌ى ناڕازی ده‌رچووه‌كانى كۆلیژه‌كانى خانه‌قینى سه‌ر به زانكۆى گه‌رمیان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش بۆ جارى سێیه‌م رێگای سەرەکی کەلار بۆ خانەقینیان داخست.
یه‌كێك له ده‌رچووه‌كان به 964ـى وت ، بڕیاریان وایه تاوه‌كو وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت كۆتایی به ناڕه‌زایی و گردبوونه‌وه‌كانیان نه‌هێنن.
داواکاری ئەم دەرچوانە دانپێدانانی زانکۆی گەرمیانە لەلایەن حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی ئه‌و خوێندكارانه‌ى له زانكۆكه ده‌رده‌چن له دامەزراندن بێبەش نەبن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن