دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە.وێنە.ئازاد تەها
بە رووداوی هاتوچۆ لە سنووری بەردەڕەش
سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دانەیەکیش بریندارە
964+
توانا نەقی
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان رێگای دهۆک بۆ هەولێر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و سێ کەس تیایدا گیانی لەدەستداوە و یەکێکیش بریندارە.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە واڵی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9:40 خولەکی ئەم بەیانییە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویداوە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
دەشڵێت، رووداوەکە لە رێگای سەرەکەی دهۆک – هەولێر بووە لە سنووری ناحیەی رۆڤیا لە ئۆڤەرپاسی گوندی بەردەسوور.
جگە لەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە کەسێکی دیکە بەسختی بریندار بووە.