ئاسایشی هەولێر: سێ کەس لە تەقەکەرەکانی گەڕەکی تەیراوە دەستگیر کران
"بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی تەقەیان لە یەکتر کردووە"
سێ کەس لە تەقەکەرەکانی گەڕەکی تەیراوە دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
سێ کەس لەوانەی لە گەڕەکەی تەیراوەی هەولێر بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی تەقەیان لە یەکتر کرد، دەستگیر کران.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی تەیراوە دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان، دەرکەوت ئەو تەقانەی کە بیستراون بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو خانەوادەوە بووە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباری ئەو رووداوە دەستگیر کراون و بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ دەستگیر کردنی تەواوی ئەو کەس و تۆمەتبارانەی هۆکار و بەشداربوون لە رووداوەکەدا.