تەمەنی نزیکەی 138 ساڵە
کتێبێک کە بە قەڵەمی قامیش نووسراوە تائێستا کاڵ نەبووەتەوە
964+
رێباز خدر – شەقڵاوە
لە قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر، دەستنوسێکی کۆنی مێژووی هەیە، کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەهەم، کە لە ساڵی 1887 نوسراوە و پارێزگاری لێ کراوە و دەستکاری نووسینەکەی نەکراوە و تاوەکو ئێستا ماوەتەوە وەکو خۆی.
تەمەنی کتێبەکە، نزیکەی 138 ساڵە.
یوحنا میخائیل، کە پیاوێکی مەسیحی تەمەن 75 ساڵە، دانیشتووی شەقڵاوەیە، دەستنووسەکەی لای خۆی پاراستوە و پاش ئەوەی کە لەلایەن باوکیەوە دەدرێت بە ئەو، وە باوکیشی لەلایەن کەسێک بە ناوی “باپیر گوکا”ەوە، دەستنووسەکەی پێ گەیشتووە.
ئەم کتێبە، بە ناوی تەرازووی میزانە، کە باس لە ژیانی دونیا و قیامەت دەکات، کە لەلایەن قەشە یەعقوب کوڕی قەشە حنا نوسراوە، بە قەڵەمێکی تایبەت کە پێی دەوترا “قامیش”، کە تاوەکو ئێستا نوسینەکە وەکو خۆی ماوەتەوە و کاڵ نەبووەتەوە.
جیا لەم کتێبە، یوحنا میخائیل کۆمەڵێک کتێبی کۆنی تر و کەل و پەل و کەرەستەی کۆنی هەیە کە لە نێو کتێبخانەیەکە دایناوە، کە نێویاندا کۆمەڵێک پولی زۆر کۆن هەیە، کە لەسەردەمی مەلیکی عێراق لە ساڵی 1930 ەوە، بەکاردەهات بۆ کاری گەیاندن و پۆستە لە نێوان شارەکاندا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا