ژمارەیەک بارهەڵگر لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان - وێنە: ئیرنا
لە پێنج مانگدا
بایی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار کاڵا لە کرماشانەوە هاوردە کراوە
964+
شۆڕش قادری
لە ماوەی پێنج مانگدا بایی زیاتر لە یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار کاڵا لە مەرزەکانی کرماشانەوە هاوردە کوردستان و عێراق کراوە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری رەزا نیک رەوێش بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان بڵاویکردووەتەوە، “لە 21.3.2025 تا 21.8.2025 زیاتر لە دوو ملیۆن و 840 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای یەک ملیار و 238 ملیۆن و 571 هەزار دۆلار لە دەروازە سنوورییەکانی کرماشانەوە هەناردەی عێڕاق و هەرێمی کوردستان کراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی هەرە زۆری ئەو کاڵایانە لە دەروازەی نێودەوڵەتی مونزەرییەوە هەناردە کراوە و ئەوانەی دیکەش لەڕێی مەرزەکانی پەروێزخان و سۆمار و شیخ سەلە و شۆشمێ ئەمدیو کراون.
بە قسەی نیک رەوێش زۆربەی ئەو کاڵایانە سەوزە و میوە و کەرەستەی بیناسازی بوون.