بەغدا

ئەو دایکەى منداڵەکەى خۆى بە 20 ملیۆن دینار فرۆشتبوو 7 ساڵ زیندانى بۆ بڕایەوە

964+

وریا فەتاح

دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا، حەوت ساڵ زیندانی بەسەر دوو تاوانباردا سەپاند کە بازرگانیان بە مرۆڤەوە کردبوو.

ئەنجومەنى دادوەرى عێراق بڵاوى کردەوە، یەکێک لە تاوانبارەکان دایکێک بووە کە بە هاوبەشى لەگەڵ تاوانبارێکى تر، منداڵە کچەکەى خۆى بە بڕى 20 ملیۆن دینار لەیەکێک لە ناوچەکانى بەغدا، فرۆشتبوو.

دەشڵێت: بڕیارەکە بە پشتبەستە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.

ئەمە جارى یەکەم نییە و دووشەممەى رابردوش، دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای دە ساڵ زیندانی بەسەر ژنێکدا دەرکرد کە بە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکرابوو.

وەک ئەوەى دەسەڵاتى دادوەرى عێراق لەبارەى ئەم کەیسەوە وتوییەتى،”ئەو ژنە منداڵێکى بۆ نۆ ملیۆن دینار کڕببوو و بەنیازى ئەوە بووە بازرگانى پێوە بکات”.

منداڵێکی ساوای کوڕ لە نزیک زانکۆ فڕێدرا

منداڵێکی ساوای کوڕ لە نزیک زانکۆ فڕێدرا