گردى تلێ
مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ 9 هەزار ساڵ
کارى کنەو پشکنین لە گردى تلێ دەستپێدەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
وەرزێکى دیکەى کارى هەڵکۆڵین لە گردى تلێ دەستپێدەکاتەوە و لەلایەن زانکۆیەکى هەنگارییەوە کارى کنەوپشکنینى شوێنەوارى بۆ ئەنجام دەدرێت.
گردى تلێ، مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ 9000 ساڵ لەمەوبەر
.
رۆژى 31ـى ئابى 2024، وەرزى نۆیەمى کنە و پکنینى شوێنەوارى لە گردى تلێى ناحیەى سەروچاوە لە ئیدارەى راپەڕین کۆتایى هات، ئەمڕۆ وەرزى دەیەمى کارى هەڵکۆڵین دەستیپێکردەوە کە وەرزى دەیەمە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9.3.2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور بڵاوى کردەوە، کارکردن لە گردی تلێ لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین، دەستیپێکردەوە کە لەلایەن زانکۆی ئەلتای هەنگاری کاری کنەوپشکنینی شوێنەواری بۆ ئەنجام دەدەریت.
“کاری ھەڵکۆڵین لە کارە ھەرە گرنگەکانە بۆ دەرخستنی راستی و دروستی مێژوو و شوێنەواری کەلەپووری ھەر نەتەوەیەک لە ھەر ناوچەیەکی ئەم جیھانە ئەنجام بدرێت، گردى تلێش یەکێکە لەو پێگە شوێنەوارییە گرنگانەی کە خاوەن پێگەیەکەیەکی شوێنەواری و مێژوویی دەوڵەمەندى هەیە”، پێشتر شوێنەوارى راپەڕین لەسەر وەرزى نۆیەم واى نوسیبوو.
لە رووپێویى کردنی شوێنەکە و لە ماوەی وەرزکانی ھەڵکۆڵین گەیشتوون بەو راستییەى کە مێژووی ئەم شوێنەوارە دەگەڕێتەوە بۆ 9000 ھەزار ساڵ لەمەوبەر.
پێشتر شوێنەوارى راپەڕین ئاشکراى کردبوو، لەم شوێنەدا ھەر لە چاخی بەردینی کۆنەوە تاکو سەردەمی میرنشینە کوردییەکان لەوانە میرنشینی سۆران ژیان لەم شوێنەدا بەردەوام بووە.
شوێنەوارى راپەڕین ئەوەشى خستبووەڕوو کە لەماوەى کارکردن لە گردى تلێ، چەندین پارچە شوێنەورارى گرنگ و پاشماوەى بیناسازى سەردەمە جیاوازەکانیان دۆزیونەتەوە کە مێژووەکەیان بۆ سەردەمى ئیسلامى و ئاشوری نوێیەکان دەگەڕێتەوە.