زێر لە بازارەكانی كوردستان
عەیار 21 مسقاڵی 705 هەزار دینارە
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
964+
توانا نەقی
نرخی زیڕ ئەمڕۆ لەچاو دوینێدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بۆ هەر مسقاڵێکی عەیار 21 نزیکەی 10 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی بەشێوەیەک بۆ ئۆنسەیەکیش 44 دۆلاربەرزبووەتەوە.
لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 3.9.2025، یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 3531 دۆلارە ، لە کاتێکدا دوێنێ یەک ئۆنسەی بە 3487 دۆلار بووە.
هاوکات 100 دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕى دراوى هەولێر بە 142 هەزار و 200 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بەم شێوەیە دیاریى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 738 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 705 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 605 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.