جەوەکە بە تەواوى فێنک دەبێت

تەواو؛ گەرما پشتى شکا

964+

وریا فەتاح

ئیدى هەموو ئەو گلەیى و وەرەسییەى لەگەرما هەبوو خەریکە نامێنێت و پلەکانى گەرما بەتەواوەتى دادەبەزن.

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 3.9.2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانى گەرما تا 2 پلەى سیلیزى بەراورد بە دوێنێ دادەبەزن.

کەشى سبەینێ پێنجشەممەش بەهەمان شێوەى ئەمڕۆ هەر بەرەو فێنکییە و لە زۆربەى ناوچەکان پلەکانى گەرما خانەى چلەکان جێدەهێڵن و دوو پلەى تر دادەبەزن.

پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو بۆ سبەینێ پێنجشەممە:

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 39 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان 42 پلەی سیلیزی

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات