سلێمانی

رۆژنامەنووسێک تەقەی لێكرا

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافى رۆژنامەنووسان بڵاویكردەوە، تەقە لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند كراوە و بریندارە.

سەنتەرەكە لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووك ئەم ئێوارەیە بە كورتی بڵاویكردەوە، تەقە لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند كراوە و بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شارە.

هاوكات بەپێی لێدوانی رێكخەری میترۆ رەحمان غەریب، هێمن مامەند لە گەڕەكی عەقاری لە سلێمانی تەقەی لێكراوە و دوو فیشەكی بەركەوتووە.