ئەو گەنجەی چوار ئەندامی خێزانەکەی گیانیان لەدەست دا

“ئەم تەرمانە دایک و کوڕەکەم و دوو برامن”

 964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

جلەکانی هەموو خوێن بوو چنگێ مۆبایلی پێبوو بە گریانەوە بە پەیامنێری 964ی وت: ئەم تەرمانە دایک و کوڕەکەم و دوو برامن.

ئەمە چیرۆکی ئەو گەنجە بوو کە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکی گەشتیارییەوە لەسەر رێگای دوکان نزیک چەمی رێزان چوار کەسی خێزانەکەی گیانیان لەدەست دا، هاوکات حەوت کەسی تریش برینداربوون و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکی چڕدان

رووداوەکە دەوروبەی کاتژمێر چواری ئێوارە روویداوە، سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەب بوون و لە ناوچەی حسێنیەی بەغداوە هاتوون و دایکەکە تەمەنی 63 ساڵ بووە، کوڕەکەی 14 ساڵ بووە و براکانیشی تەمەنیان لە نێوان 29 بۆ 33 ساڵە.

ئەم گەنجە هێندە دڵ گەرم بووە پێی خۆش نەبووە وێنەی بڵاوبکرێتەوە، بەڵام چیرۆکەکەی هێندە قورسە نازانێت بۆ کام لە لەدەستدانی ئەندامانی خێزانەکەی بگری.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

لە نزیک چەمی رێزان پاسێک وەرگەڕا؛ چوار کەس گیانیان لەد...

لە نزیک چەمی رێزان پاسێک وەرگەڕا؛ چوار کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندارن