کەشوهەوا

پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەرزن و سبەی 3 پلە دادەبەزن

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ خستووەتەڕوو ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوجە دەگۆڕێت بۆ هەور.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەرزتر دەبنەوە تا دوو پلەیەک.

هەرچی سەبارەت بە کەشی سبەینێیە هەواڵی خۆش هەیە و تا سێ پلە نزمتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2.9.2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ وە لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با /  لەسەر خۆ- مام ناوەند  ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 –  10  ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرزتر دەبیتەوە بە (1-2) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ سێشەممە:
هەولێر :  41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک :  42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی