87% ـى هاوڵاتیان خۆیان تۆمارکردووە
ڕۆژێک پێش وادەی خۆی سیستمی ئەلیکترۆنی فۆڕمی خۆراک لە سلێمانی وەستاوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بڕیار بوو تاوەکو کاتژمێر 12:00ـى ئەمشەو تۆمارکردن لە سیستمی ئەلەکترۆنی فۆڕمی خۆراک بەردەوامی هەبێت، بەڵام سیستمەکە داخراوە.
ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بە 964 وت، بڕیار بوو کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلەکترۆنی خۆراک تاوەکو کاتژمێر 12:00ـى ئەمشەو بەردەوامی هەبێت، بەڵام لە شەوی ڕابردوەوە ڕاگیراوە.
وتیشی “تاوەکو ئێستا هیچ ڕێنماییەکی نوێیان بۆ نەهاتووە بۆ تۆمارکردن و ئێستا سیستمەکە وەستاوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئەم ساتە 87% هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی خۆیان تۆمار کردووە و هێشتا بڕیار لە تۆمارکردنی ئەو هاوڵاتیانە نەدراوە چۆن پڕی بکەنەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن