بەرزبووەتەوە

نرخی نەوت زیاترە لە 68 دۆلار

964+

توانا نەقی

سەرەڕای بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری گۆڕانكاری و سەرهەڵدانەوەی شەڕ، بەڵام ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و لە سەروو 68 دۆلارەوەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2.9.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەرێژەی 0.28% بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 64 دۆلار و 93  سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرێژەی 0.92% بەرزبووەتەوە

هەرچەندە ماوەیەکە گۆڕانکارى زۆر لە نرخى نەوت روونادا و تا ئاستێک جێگرە، بەڵام ئەگەرى دروستبوونى شەڕێکى تر لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جموجۆڵەکان، وایکردووە نرخى نەوت بەرەو بەرزى تەواوەتی هەنگاو نەنێت.