بەپێی یاسایە

كۆمیسیۆن 28 كاندیدی دیكەی دوورخستەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە دوورخستنەوەی كاندیدەكان، ئەوانەی مەرجەكانی بەشداریكردن نایانگرێتەوە، بەردەوامە، ئەمڕۆش بە نووسراوێك 28 كاندیدی دیكەی دوورخستەوە.

كۆمیسیۆنەكە لە راگەیاندراوێكدا، كە كۆپییەكی دەست 964 كەوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە 1.9.2025 دوورخستنەوەی 28 كاندیدی دیكەی راگەیاند، كە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق كاندید كردبوو.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، بە پشتبەستن بە ماددەی (7- پێنجەم) لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاكان ژمارە 12ی ساڵی 2018، بڕیاردار بە دوورخستنەوەی 28 كاندید، كە ناوەكانیان بە ئیبراهیم زەغیتون چەلوب دەستپێدەكات و بە جەعفەر میرزە حەمزە حەمادی كۆتایی دێت.

كۆمیسیۆنەكە هەروەها روونیدەكاتەوە، بە پشتبەستن بە كۆنووسی لیژنەی وردبینی كاندیدەكان، گەیشتن بەم بڕیارە.

كۆمیسیۆن جگە لەو 28 كاندیدە، تا دوێنی 647 كاندیدی دیكەشی دوورخستووەتەوە.

بەپێی یاسای هەڵبژاردن، كاتێک کاندید یان لایەنەکە ئاگادارکرایەوە لە بڕیاری دوورخستنەوەكە، یاساکە ماوەی سێ رۆژی تەرخان كردووە بۆ تۆمارکردنی تانە یان گۆڕینی كەسە لە لایەن حزبەکەیەوە، دەستەی دادوەرییش پابەندە لە ماوەی دە رۆژدا بڕیار لەسەر تانەدانەکە بدات، ئەگەر بڕیارێک دەربچێت بۆ گەڕاندنەوەی کاندیدەکە، ئەوا کۆمیسیۆن دەیانگەڕێنێتەوە بۆ رکابەریی هەڵبژاردن، بەڵام ئەگەر بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە خراونەتەڕوو، رەوایی بە دوورخستنەوەكە بدات، ئەوا بڕیارەکە پشتڕاست دەکرێتەوە”.

بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: ناچینە ژێرباری هیچ فشارێک و دوورخ...

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: ناچینە ژێرباری هیچ فشارێک و دوورخستنەوەكان بەپێی یاسایە