گرافیک؛ 964+
تاوه‌كو ئێستاش ته‌رمى ئا‌ڤێستا و ئارڤان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه
له هه‌شت مانگى ئه‌مساڵدا 53 هاوڵاتى له هه‌رێمى كوردستان خنكاون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، له ماوه‌ى هه‌شت مانگى ئه‌مساڵدا ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له شوێنه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خنكاون بوونه‌ته 53 كه‌س.
له‌سه‌رەتاى ئه‌م مانگه به‌رگرى شارستانى هه‌رێم ئامارى حه‌وت مانگى رابردووى ئه‌مساڵى بڵاوكرده‌وه و ئاشكراى كرد كه له‌ماوه‌ى ئه‌م حه‌وت مانگه‌دا 43 هاوڵاتى له ئاوه جیاوازه‌كان خنكاون و وتبووشی كه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى خنكاون تەمەنیان لە 25 ساڵ کەمتر بووه.
964 به‌داوداچوونى بۆ رووداوه‌كانى خنكان له مانگى ئابدا كردووه و ده‌رده‌كه‌وێت له‌م مانگه‌دا 10 هاوڵاتى ته‌مه‌ن جیاواز خنكاون ئه‌وانیش له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى مانگى ئابدا بووه.
له رۆژی شەممە 2.8.2025 لە گەلی خنس لە قەزای شێخان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ و له‌هه‌مان رۆژیش له و رووباری دلان لە قەزای مێرگەسۆر گەنجێكی دیكه كه ته‌مه‌نى 29 ساڵ خنکاون.
رۆژی یەکشەممە 3.8.2025 دوو کەسی دیکە لە قەزای خەبات و سەیرانگای ژاڵەناوی دەربەندیخان لەکاتی مەلەکردن و خۆفێنککردنەوە خنکان.
رۆژى دووشەممەش 4.8.2025 لە رووباری خازر لە قەزای بەردەڕەش چوار کەس و لە پۆندی گوندی پریسـی پارێزگای هەڵەبجەش دوو کەسی دیکە خنکان.
دوو له رووداوه ناخهه‌ژێنه‌كانى خنكان كه ئه‌مساڵ روویانداوه، خنكانى مامۆستا ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ له رۆژی 5.4.2025 و خنكانى منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵان به‌ناوى ئارڤان بوو كه تاوه‌كو ئێستاش ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئا‌ڤێستا، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى بۆ گەشت و سەیران، لە هەولێرەوە چووبوونە سنورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر و لەسەر روباری تەنگاتور، كه‌وته ناو ئاوى رووباره‌كه، ئارڤانیش كه خه‌ڵكی ناحیه‌ى دێره‌لووك بوو له یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، لە سنوری قەزای ئامێدی، كەوتە ناو رووباری زێی گەورە و تائێستاش تەرمەكانیان نەدۆزراوەتەوە.
به‌رگرى شارستانى هه‌رێم، پێشتر كه ئامارى حه‌وت مانگه‌كه‌ى راگه‌یاندبوو، به گرنگى زانى كه دایک و باوکان بەهیچ شێوەیەک رێگە بە منداڵەکانیان نەدەن بچنە ئەم شوێنانە بۆ مەلەکردن لە زێ، رووبار، بەنداو، پۆند و گۆماوەکان، داواشى لە گەنجان كرد، دووربکەونەوە لە مەلەکردن، سروشتی ئاوەکان لە هەرێمی کوردستان شیاوی مەلەکردن نین و “سەلامەتی خۆتان لەهەموو شتێک گرنگترە”.