دیمەنێکی پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ - وێنە؛ پەیجی پڕۆژەی ئاوی خاس
"ئاوەکەیان لێ گیرایەوە"
چەند گەڕەكێکی قەڵادزێ کێشەی ئاویان بۆ دروست بوو
964+
شۆڕش قادری
بەهۆی پچڕانی کارەبای نیشتمانی لەپڕۆژەی ئاوی خاس، ئاوی چەند گەڕەکێکی قەڵادزێ لێڵ بوو و ئاوەکەیان لێ گیرایەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2025.8.31 پڕۆژەی ئاوی خاس روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت، “بۆ بەشێک لەو گەڕەکانەی کە کاتژمێریک لەمەوبەر ئاوی خواردنەوەیان پێگەیشتووە، بەهۆی پچڕانی کارەبای نیشتمانی لە پڕۆژەی ئاوی خاس و کوژانەوەی پڕۆژەکە ئاستی ئاوی خەزانە ئاوەکانی حەسار دابەزی و بووە هۆی لێڵبوونی ئاوەکە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئیستادا قفڵی ئەو گەرەکانە گیراوەتەوە تا چارەسەربوونی گرفتەکە، پاشان قەرەبووی ئەو ماوەیە دەکرێنەوە.
پڕۆژەی ئاوی خاس لە یەك کاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی دوو ھەزار و 800 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە و رۆژانە 31 ھەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ نزیكەی 90 ھەزار هاوبەشی ئاو لە شاری قەڵادزێ دابین دەكات.