"چاوەڕێى رووحمى قازین"

دادگایى دەکرێت؛ ئەو جوتیارەى بە ملپێچەکەى بوو بە سیمبولى جوتیارانى کورد

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ لە دادگاى دووبز، دوو جوتیارى کورد لەسەر کێشەى داگیرکردنى زەوییەکانیان دادگایى دەکرێن، یەکێک لەوان ئەو جوتیارە کە بە ملپێچەکەى بوو بە رەمزى جوتیارانى کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان.

محەمەد ئەمین، نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ یەکشەممە 31.8.2025، لە دادگای دووبز دوو سکاڵا دادبینیان بۆ دەکرێت کە هەریەکێکیان لەسەر جووتیارێکی کوردە. و یەکێکیان هى منە”.

“وا لە دادگام و لە سەعات 9ـى بەیانییەوە چاوەڕێم دادوەر بانگم بکات، بەڵام یەک سەعات و نیوە چاوەڕێم هیچ کەس بانگى نەکردووم، وا چاوەڕێى رووحمى قازیم بزانم کەى بانگم دەکات”، محەمەد ئەمین واى وت.

وەک ئەوەى باسى دەکات، سکاڵاکەى ئەو، سکاڵاى هێزەکانى عێراقە و تایبەتە بە رووداوەکانى 17ـى شووباتى 2025، گوایە سوکایەتى و ئیهانەى بە سووپاى عێراق کردووە.

17ـى شوباتى 2025، لە گوندى شەناعە، هێزێکى زۆرى سوپاى عێراق بۆ رێگریکردن لە کێڵانى زەوییەکانیان رووبەڕووى جوتیارانى کورد بوونەوە، یەکێک لە دیمەنەکان پەلاماردانى جوتیارێکى کورد بوو کە لەسەر مەکینەبوو و زەوییەکەى دەکێڵا، بەڵام لەو کاتەدا چەند سەربازێکى سووپا بە ملپێچەکەى ملى رایدەکێشن، ئەم دیمەنە دەنگدانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە و دواتر بە تۆمەتى رووبەڕووبوونەوەى سوپا و ئیهانەکردنیان، سکاڵا لەسەر ئەوجوتیارە تۆمارکرا.

دارستانی (شەناغە) بووەته‌ قوربانى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كا...

دارستانی (شەناغە) بووەته‌ قوربانى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان

لەبارەى سکاڵاکەى تر، محەمەد ئەمین وتى،”بەهەمان شێوە سکاڵایە لەسەر  جوتیارێکى ترى کورد کە لەلایەن عەرەبى هاوردەوە تۆمارکراوە  کە ناوى سامان رەزایە و تایبەتە بە کێشەى زەوى و زار”.

لە گوندی شەناغە ئاڵۆزی لە نێوان جوتیاران و سوپای عێراق ...

لە گوندی شەناغە ئاڵۆزی لە نێوان جوتیاران و سوپای عێراق دروست بوو