قەزای چەمچەماڵ - وێنە: 964
رۆژانە 18 سەعات كارەبای نیشتمانیان هەیە
كارەبای چەمچەماڵ بۆ 964: تائێستا پڕۆژەی رووناكی نەگەیشتووەتە لای ئێمە
964+
محەمەد فاتیح
بەپێی پڕۆگرامی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان، لە دوای ناوەندەكانی شار، پڕۆژەی رووناكی دەگەیەنرێتە قەزا و ناحیەكان و لە قەزای چەمچەماڵیش بۆ ئەو مەبەستە، تەنیا محەویلەكان نۆژەنكراونەتەوە و هێشتا کارەبایەکان فوول نەبووە.
ئەردەڵان محەمەد، بەڕێوەبەری كارەبای چەمچەماڵ، بۆ 964ـی ئاشكرا كرد، تائێستا تەنیا نۆژەنكردنەوەی محەویلەكان دەستیپێكردووە و هیچ پڕۆگرام و كاتێكی دیاریكراو نییە بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەی رووناكی لە قەزای چەمچەماڵ.
دەشڵێت، بەپێی پڕۆگرامەكە، سەرەتا سەنتەری پارێزگاكان تەواو دەكرێت و دواتر بەرەو ناحیە و قەزاكان دەچن و ئێستا ناو شاری سلێمانی تەواو بووە، وردە وردە بەرەو قەزا و ناحیەكان دەڕوات.
باسی لەوەشكرد، كه بارودۆخی كارەبای چەمچەماڵ باشە و بەشێوەیەكی گشتی 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی هەیە و شەش كاتژمێریش مۆڵیدە.
دوای ئەوەی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، نزیكەی چوار ملیۆن هاوڵاتی كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە لە پڕۆژەی رووناكی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی دڵنیایی دا، کارەبای کۆی گەڕەکەکانی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و قەرەداغ و عەربەت و بەرزنجە بووه بە 24 کاتژمێری.