دیمەنی قەلای هەولێر لە شەودا وێنە: سۆشیاڵ میدیا
سۆراغى پەیامنێران
لە هەولێر هیچ تەقینەوەیەک روویداوە؟
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
کەمێک لەمەوبەر، چەند پێگەیەکى میدیایى لە عێراق بڵاویانکردەوە کە دەنگى تەقینەوەیەک لە هەولێر بیستراوە و دواتر کونسوڵخانەى ئەمریکا زەنگى ئاگادارکردنەوەى لێدواە.
نەقیب ئەردەڵان، وتەبێژى ئاسایشى هەولێر بە 964ـى وت،”ئەوەندەى ئێمە ئاگاداربین، سۆراغمان کردووە تا ئێستا هیچ شتێک لە ئارادا نییە”.
پەیامنێرانمان لە ناوچە جیاوازەکانى هەولێر لە سۆراغدان و تائێستا لە هیچ لایەکەوە نەگەیشتوون بەوەى کە تەقینەوە روویدا بێت.
بە گوێرەى بەدواداچوونەکانى پەیامنێرانى 964، شاری مامۆستایان بۆ گەنجان سیتی تا بەحرکە، هیچ دەنگێکى لێ نەبیستراوە، شەقامی 40 مەتری و 100 مەتری نزیک مزگەوتی خدیجە کوبرا و مزگەوتی حاجی جەمال، ئیسکان و رووناکی تا فولکەی زراعە، دەنگى هیچ تەقینەوەیەکى لێ نەبیستراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح