"مەترسیان دروست کردبوو"

لە نزیک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە شیلادزێ دوو مین هەڵگیرانەوە

شۆڕش قادری

لە نزیک پڕۆژەی گەشتیاری کۆڕنیشی گەلی بالندا لە دەڤەری شیلادزێ دوو مین بینران، تیمەکانی مینلابەر بەدەمیانەوە چوون و پوچەڵیان کردنەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای گشتی کاروباری مین، ئەمڕۆ هەینی 29.8.2025 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی دهۆک ئاگادار کراونەتەوە کە دوو مین لە نزیک پڕۆژەی گەشتیاری کۆڕنیشی گەلی بالندا بینراون و مەترسیان بۆ دانیشتووان و گەشتیارانی ئەو ناوچەیە دروستکردووە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمێکیان چووەتە شوێنەکە و هەردوو مینەکەیان هەڵگرتووەتەوە و پوچەڵیان کردوونەتەوە کە لە جۆرەکانی  V69 و VS50 بوون.

دەزگای گشتی کاروبای مین جارێکی تر داوا لە هاوڵاتیانی کوردستان دەکات، لەکاتی بینینی هەرجۆرە مین و پاشماوەی تەقەمەنییەک لە ناوچەکانیان، دەستبەجێ پەیوەندی بە تیمەکانی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بکەن.