کەش وهەوا _ هاوین
ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت
سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
964+
ژێوار خدر
ئەمڕۆ و و سبەی، خۆر بەوپەڕی گەرمییەوە دەدرەوشێتەوە و ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت، تەنیا لە بەشێک لە ناوچەکان کەمێک پەڵەهەور دەبینرێت، جا ئێستا کاتی گەشت و گوزار و چێژوەرگرتنە لە سروشت، بەتایبەت بۆ ئەوانەی حەزیان لە گەرمایە، ئیتر بەرەبەرە هاوین کۆتایی دێت و چەند هەفتەیەکی کەم ماوە گەرماکە ماڵئاوایی بکات و پاییز نزیکە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشوهەوا و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەشڵێت، سبەى شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک ناوچە و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی