9 ئه‌ركى پێ سپاردوون
په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر قوتابخانه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ساڵى نوێی خوێندن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ئاگادراى ته‌واوى ناوه‌نده‌كانى خوبێندنى سنووره‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێی خوێندنى 2025 – 2026.
به‌پێی گشتاندنێك، كه به‌ڕێوه‌برایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ئاڕاسته‌ى په‌روه‌رده‌كانى ناوه‌ندى هه‌ولێر، ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر، بنه‌سڵاوه، پیرمام، خه‌بات، مه‌خور، شه‌قڵاوه و كۆیه كردووه، نۆ كارى پێوتوون بۆ ئاماده‌كاریكردن بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كانیان.
پاككردنه‌وه و خاوێنكردنه‌وه‌ى تانكى ئاوی خواردنه‌وه، ساردكه‌ره‌وه‌ى به‌ڕاد و گۆڕینى فلته‌ره‌كانى ئاو، خاوێنكردنه‌وه‌ى ده‌ستشۆر و شوێنى ئاو خواردنه‌وه‌ى قوتابیان ، چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و ته‌والێتانه‌ى له‌كار كه‌وتوون و خاوێنكردنه‌وه‌ى پۆل و ره‌حله‌كان و چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باى ناو چۆله‌كان.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و كارانه‌ى به په‌روه‌رده‌كان وتراوه، پێویسته قوتابخانه‌كان پێداچوونه‌وه به سیستمى كامێراكانیان بكه‌ن و ئه‌وانه‌ىله‌كاركه‌وتوون چاكبكرێنه‌وه بۆ دڵنیابوون له ریكۆردكردنیان.
دڵنیابوونه‌وه له سیستمى ئاگركوژینه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان و نوێكردنه‌وه‌یان، پاككردنه‌وه‌ى سه‌ربان و سولاوكه و رێڕه‌وه‌كانى ئاو و هه‌ر بابه‌تێكی دیكه كه پێویسته بۆ قوتابخانه‌كان بكرێت.
