له‌رێگه‌ى زیادكردنی ئاشكرا
په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر زیاتر له 8000 ره‌حله و ته‌خته‌ڕه‌ش ده‌فرۆشێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، بڕیاری دا زیاتر له هه‌شت هه‌زار ره‌حله و ته‌خته‌ڕه‌ش بفرۆشێت، كه له قوتابخانه‌كانى سەنتەری هەولێرن و كۆن و شكاون.
فرۆشتنه‌كه له رێگه‌ى زیادكردنى ئاشكراوه ده‌بێت و له رۆژى 26.3.2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نه‌وزاد عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر به 964ـى وت، كه‌لوپه‌له‌كان هی قوتابخانه‌كانى سه‌نته‌رى هه‌ولێرن، له كۆگاى كارگه‌ى دارتاشی كۆكراونه‌ته‌وه و ده‌فرۆشرێن.
وتیشی “كه‌لوپه‌له‌كان بریتین له شه‌ش هه‌زار و 782 رەحلە و هه‌زار و 688 ته‌خته‌ڕه‌شی شكاو”.
ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئه‌م كه‌لوپه‌لانه له‌سه‌ر ئه‌و قوتابخانانه هه‌ژماركراوه، كه بۆ پرۆسه‌ى خوێندن به‌كاری ده‌هێنن و له كاتێكدا كه ده‌شكێن یان كۆن ده‌بن، پێویسته بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى.
به پێی نووسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى په‌روه‌رده، كه دوێنێ 13.3.2024 ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه فرۆشتنى ئه‌م كه‌لوپه‌لانه له رۆژى دیاریكراو له كاتژمێر 10:30ـى پێشنیوه‌ڕۆ لە كۆگای كارگەی دارتاشی ئه‌نجام ده‌درێت، كە دەكەوێتە كۆگاكانی رێگای گەزنە.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه پێویسته كڕیار له ماوه‌ی 20 رۆژدا له شوێنی ناوبراو كه‌لوپه‌له‌كان له‌سه‌ر حیسابی خۆی لاببات.