لە 10ـەی مانگی داهاتووەوە

 فیلمی “زەوی سەخت و ئاسمان دوور” لە سینەماکان نمایش دەکرێت 

964+

چاوان خەلیل

فیلمی “زەوی سەخت و ئاسمان دوور” فیلمێکی داستانی سینەماییە و لە مانگی داهاتووەوە لە سینەماکانی سلێمانی نمایش دەکرێت.

فیلمەکە درامی و کۆمەڵایەتیە و لە ناوەڕۆکدا شێوازی ریالیزمی جادووییە، چیرۆکی فیلمەكە هەوڵدەدات وێنەی تێکشکاوی مرۆڤی دوای جەنگ نیشان بدات.

هەوراز محەمەد دەرهێنەری فیلمەکە بە 964ـی وت، ناوی فیلمی “زەوی سەخت و ئاسمان دوور” لە زمانی کوردی لە بنەرەتدا ئیدیۆمێکە، کە دەلالەت لە دۆخێکی ناهەموار و پڕ تەنگژە دەکات، باس لە پیاوێکی 60 ساڵ دەکات کە گیرۆدەی دەردێکی دەروونییە و بەردەوام خەونی ناخۆش دەبینێت و هەمووش شت وەک شتێکی شووم لە ژیانیدا دەردەکەوێت.

وتیشی، ئێستا فیلمەکە ئامادەیە بۆ نمایش و لە رۆژی 10.9.2025 یەکەم نمایشی لە سلێمانی دەبێت و دواتر دەبرێتە شارەکانی دیکەی هەرێم.

دەرهێنەرەکە ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە دوای نمایشی لە سینەماکانی هەرێم فیلمەکە بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان بنێردرێت.

سیناریۆی “زەوی سەخت و ئاسمان دوور” نووسینی هاوبەشی نێوان هەوراز محەمەد و مەنسور تەیفورییە.

هەوراز ئاماژەی بەوەش کردووە، کارەكە بە بەشداری دەستەیەک لە فیلمسازانی کورد لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان دروستكراوە، پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەش پێکدێن لە هونەرمەندان (بەختیار پەنجەیی، مریەم بووبانی، ئەژدەر سازگار، دیمەن زەندی) و چەندین ئەکتەری دیکە.

دوو فیلمی نوێی سینەمایی کوردی لەسەر شاشەی سینەماکان دە...

دوو فیلمی نوێی سینەمایی کوردی لەسەر شاشەی سینەماکان دەبینن